26 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ڕه‌وشتی هیوا، ڕه‌وشتی ژیان

    نابێت منداڵ بهێننه‌ دونیا، چونکە منداڵ‌هێنان کایەکردنە و بانگهێشتی کەسێکه‌ بۆ ژیان کە دیار نییە چ چارەنووسێکی دەبێت.

    نووسه‌ر:
    سددیق قوتبی
  • زۆربەمان ئەگەرچی به ڕواڵەت خۆمان به دیندار و ئابووری‌نەخواز دەزانین، بەڵام ئەگەر باش ورد ببینەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین ئابووریانە ژیان دەبەینە سەر و تێپەڕی دەکەین. واتا له کردەوەکان و قووڵی ژیاندا، ئێمە ئابووریخوازین نەک ئایینی.

    ئاخر چۆن ڕەوایە کاتێک دەبیستین پێغەمبەری خۆشەویستمان(د.خ) فەرموویەتی: خودا له جەستە و ڕوخسار و ماڵ و سامانی ئێوە ناڕوانێت، بەڵکوو تەنیا چاو لە ناخ و دڵتان دەکا، بەڵام هاوکات تەنیا شتێکی کە کەمتر لەهەر شتێک بیری لێ دەکەینەوە، خاوێنی و پاکی دڵه؟

    نووسه‌ر:
    سددیق قوتبی
  • ڕەمەزانانە

    28 فروردین 1400

    چه‌ند خاڵێكی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژوو و ڕه‌مه‌زان:

    ۱- ڕۆژوو وەک هەموو عیبادەتەکان گەر لە ناخی دڵەوە نەبێ، ئەوەندە ڕووناکیبەخش نییە. ئاگاداریی دڵ واتە بەردەوام لەبیرمان بێ کە بۆچی خواردنمان لە خۆمان قەدەغە کردووە و چاوەڕوان دەکرێ به‌و كرده‌وانه‌ چ شتێک لە ئێمەدا بەهێزتر بێ؟ مەبەست لە ڕۆژوو، بەدەستهێنانی خواپەرستی و تەقوایە: «لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ» (به‌قه‌ڕه/۱۸۳)  ئەگەر بە دڵ لەبارەگای خوادا ئاماده‌ نەبین و به‌ بەردەوامی لە کاتی ڕۆژووانی ئاگادار نه‌بین، لە ڕۆحی رۆژوو و مەبەستی ئەم فەڕزە بەشێکی کەممان دەست دەکەوێ.

    نووسه‌ر:
    سددیق قوتبی